ئەگوێرۆ: لە یەكەم یارییەوە خۆی سەلماند

ئەگوێرۆ: لە یەكەم یارییەوە خۆی سەلماند
یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سێرجیۆ ئەگوێرۆ كە بە بڕی نزیكەی 43 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە كرد لە یەكەم تاقیكردنەوەی لەگەڵ یانەكەی لە خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا سەركەوتوو بوو كاتێك یانەی مان سیتی بەرەو سەركەوتنێكی گەورە برد، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەرامبەر یانەی سوانزی سیتی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر، لەم یارییەدا ئەگوێرۆ ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و دوو گۆڵی تۆمار كرد.
لەدوای یارییەكە راهێنەر رۆبەرتۆ مانشینی ستایشی ئاستی ئەگوێرۆی كرد و دووپاتیكردەوە ئەگوێرۆ یەكێكە لە هێرشبەرە بە تواناكانی جیهان و دەتوانێت یارمەتی یانەی مان سیتی بدات لە قۆناغەكانی داهاتووی خولی ئینگلتەرا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە یەكەمجارە بەشداری تێدا دەكات.
جێگای ئاماژە پێكردنە یاریزان ئەگوێرۆ لە دوای هاتنی بۆ یانەی مان سیتی شوێنی هاوڵاتیەكەی خۆی كارلۆس تیڤیز لە پێكهاتەی یانەكەی لەق كرد.
Top