هەڵبژاردەی باسكەی عێراق لە هەولێر و توركیا خۆی ئامادە دەكات

هەڵبژاردەی باسكەی عێراق لە هەولێر و توركیا خۆی ئامادە دەكات
هەڵبژاردەی باسكەی عێراقی بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری بەناوبانگ فیكرەت تۆما دوو كەمپی مەشقی و ڕاهێنان ئەنجام دەدات. بەمەبەستی خۆئامادەكردنیان بۆپاڵەوانێتییەكانی داهاتووی هەڵبژاردەكە، لەمبارەشەوە فیكرەت تۆما ڕاهێنەری هەڵبژاردەی باسكەی عێراقی ئەوەی ئاشكرا كردو گوتی «ئێمە بۆخۆئامادەكردن بۆپاڵەوانێتییەكانی داهاتوو دووكەمپی مەشق و ڕاهێنان لە شاری هەولێر ئەنجام دەدەین كە لەم مانگە دەست پێ دەكات و بۆماوەی 10رۆژ بەردەوام دەبێت،كەمپی دووەمیشمان لە وڵاتی توركیا دەبێت وتاكو 15ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و 10 یاری دۆستانەی ئامادەكاری لەگەڵ یانەكانی ئەو وڵاتـە وهەڵبژاردەكانی ئامادەبووی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدەین. دواتریش بۆپاڵەوانێتی عەرەب دەچینە وڵاتی قەتەر. گوتیشی بۆ هەردوو كەمپە مەشقییەكە 16یاریزانی یانەكانی شارەكانی عێراقمان بانگهێشت كردووە بۆ ئەوەی لەم كەمپە مەشقیانە سوودیان لێوە بگرین، یاریزانانیش بریتین لە (ئەحمەد فەرحان و عەلا سەلیم لە یانەی شورتە، عەلی حاتەم و مستەفا جاسم لە یانەی حیلە، مالك فالح و محەمەد سەڵاح و حەسەن ساڵح لە یانەی كارەبا و عەلی موئەیەد وحوسێن هادی لە یانەی كەرخ وقوتەیبە عەبدوڵڵا وعەلی عەبدوڵڵا وعومەر عامروعەلی عامر و رەحمان ئەحمەد و ئەحمەدعوبێد لە یانەی دهۆك و ئەنتۆنی جۆنیش لە ئەمەریكا بەشداردەبن) شایەنی باسە لەم هەڵبژاردەیەدا تەنیا یاریزان رەحمان ئەحمەد كوردە و، دانیشتوی شاری هەولێرە.
Top