یانەی هەولێر گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆردەكات
1- بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یاریزان قوسەی مونێر مۆركرا ئەم یاریزانە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و تەنیا لە جامی یەكێتی ئاسیا بەشداری لەگەڵ یانەی هەولێر دەكات و ئەم یاریزانە لە وەرزی 2007-2008 لە یانەی هەولێر یاری كردووە.
2- ئەمجەد رازی یاریزانی هێڵی هێڕشبەری یانەی قوە جەوییە و هەڵبژاردەی عێراق ئەم یاریزانە لەم وەرزە بە تۆماركردنی 13 گۆڵ لە پلەی دووەمی گۆڵكارانی خولی عێراق هات و لە وەرزی رابردوو گۆڵكاری خولی عێراق بوو هەروەها بۆ ماوەی یەك وەرز لە یانەی هەولێر یاری دەكات لە جامی یەكێتی ئاسیا و خولی عێراق.
3- موسنی خالید یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی قوە جەوییە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق ئەم یاریزانە بە پێی راپرسی رۆژنامەی مۆندیال بە باشترین یاریزان لە خولی عێراق لەم وەرزە دەستنیشان كرا و بۆ ماوەی یەك وەرز یاری بۆ یانەی هەولێر دەكات.
4- حوسێن عەلی وەحید یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی قوە جەوییە و لە باڵی راست یاری دەكات لەم وەرزە ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی قوە جەوییە پێشكەش كردووە و جێگەی دەستخۆشی هەموو چاودێرانە، ئەم یاریزانە بۆ ماوەی یەك وەرز یاری بۆ یانەی هەولێر دەكات لە خولی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا.
5- ئەحمەد ئەیاد یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی قوە جەوییە و هەڵبژاردەی عێراق، ئەم یاریزانە رۆڵێكی باڵای هەبوو لە گەیشتنی یانەی قوە جەوییە بۆ چوار گۆشەی زێرین ئەم یاریزانە لە خولی عێراق یاری دەكات و ناتوانێت بەشداری لە جامی یەكێتی ئاسیا بكات.
6- حاتم زێدان یاریزانی هێڵی ناوەڕاست لە یانەی موسڵ یاری دەكات لە باڵی چەپ یەكێكە لەو یاریزانانە كە دوا رۆژێكی گەش چاوەڕێیان دەكات و ئەم یاریزانە بۆ ماوەی دوو ساڵ بە بڕی 35 ملیۆن دینار گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر مۆركردووە.
7- حوسام كازم یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی نەفت جنوب و هەڵبژاردەی عێراق ئەم یاریزانە لەم وەرزە ئاستێكی باشی پێشكەش كرد و لە باڵی چەپ یاری دەكات.