لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە هەولێری پایتەخت بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و جێگرو ئەندامانی یەكێتیبەكە و نوێنەری یانەكانی خولی پلە یەك و پلە دووەكانی كوردستان بۆ وەرزی نوێ 2011-2012ڕاكێشرا، سەرەتای دەستپێكی ڕاكێشانی تیروپشكەكەش سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كردو باسی گرنگی كردنەوەی بەردەوامی خولەكانی كوردستانی كردو تیشكی خستە سەر خولی پلە یەك وپلە دووەكان كە ساڵانە وەكو بەرنامەی كاری خۆیان ئەنجامی دەدەن و گوتیشی یانەكان بودجەیەكی كەمیان پێدەدرێت، پێویستە لەسەر لایەنی پەیوەندیدار چاوێك بە بودجەكانیان بخشنرێـتەوە بۆئەوەی لە تەواوی شارەكان تۆپی پێ گەشە بكات وچەندین قوتابخانە و فێرگەی تۆپی پێ بكرێتەوە، دواتریش تیرو پشكی خولەكە ئەنجامدرا، لە بارەی خولی پلە یەكەكان 18یانە بەشداردەبن، یارییەكانیشیان بە خولێكی یەك قۆناغی بەڕێوە دەچێت، لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دوو یانەش سەردەكەون بۆخولی نایابی كوردستان،خولی پلە دووەكایش بە هەمان شێوە 18یانە بەشداردەبن و دابەشكراون بەسەر دووگروپ لە هەرگروپێك 9یانە بەشدارن و بە خولێكی یەك قۆناغی یارییەكانیان ئەنجام دەدەن و دوو یانەش سەردەكەون بۆریزی پلە یەكەكانی كوردستان.
تیروپشكی هەفتەی یەكەمی خولی پلە یەكەكان
پێشكەوتن –ئاشتی
سیمێل-هەڵەبجە
كۆیە-خاك
سیروانی نوێ-ئاڵا
سۆلاڤ-ئاسۆ
مەخمور-خانەقین
برایەتی-چەمچەمال
دهۆك-سۆران
گارە-دەربەندیخان
خولی پلە دووەكان وخشتەی هەفتەی یەكەم
گروپی یەكەم
كرێكاران-پیشە سازی
زەڕایەن-ئاڵتون كۆپری
چۆمان-كەیوان
دووز-سەرچنار
كفری چاوەڕوان دەبێت
گروپی دووەم
بەڕدەرەش-دووبز
شەقڵاوە-ئاكرێ
دووكان-خەبات
تەئاخی-سیروانی شارەزوور
حاجیاوە چاوەڕوان دەبێت