ئەرسناڵ گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی هازارد دەكات

ئەرسناڵ گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی هازارد دەكات
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی گوتی ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵ لە ماوەی رابردوودا گڵۆپی سەوزی لەلایەن بەرپرسانی یانەكەیەوە بۆ هەڵكراوە بۆ ئەوەی چەند یاریزانێكی باش بكڕێت.
بەپێی رۆژنامەكە ڤینگەر دەیەوێ لە دوا رۆژەكانی ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا چەند گرێبەستێك ئەنجام بدات و ئێستا لێبڕاوانە بیر لە كڕینی ئیدین هازاردی بەلجیكی دەكاتەوە و ئامادەیە بڕە پارەیەكی باشی پێ بدات.
لە دوو ساڵی رابردوودا هازارد یەك لە ئامانجەكانی ئەرسناڵ بوو، بەڵام یانەی لیل هەموو ئەو گرێبەستانەی رەتكردەوە كە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە لەلایەن ئەرسناڵەوە پێشكەشی كران.
رۆژنامەكە دەڵێ ڤینگەر ناچارە پارەیەكی زۆر بخاتە بەردەستی لیل بۆ ئەوەی دەستبەرداری هازارد بێت كە وەرزی رابردوو رۆڵی گەورەی هەبوو لەوەی یانەكەی نازناوی خول و جامی فەرەنسا بباتەوە.
رۆژنامەكە دەڵێ لەوانەیە نرخی هازارد لە سەرووی 20 ملیۆن یۆرۆوە بێت.
Top