جیرارد: لیڤەرپوول توانای بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلتەرای هەیە

جیرارد: لیڤەرپوول توانای بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلتەرای هەیە
ستیڤن جیراردی كاپتنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گوتی یانەكەم توانای ئەوەی هەیە لە وەرزی ئەمساڵدا نازناوی خولی ئینگلیزی بباتەوە.
لیڤەرپوول لە دوو یاری یەكەمی خۆی لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا بردنەوەیەك و یەكسان بوونێكی بەدەست هێناوە و بەوەش پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەكەی گرتووە.
جیرارد گوتی لیڤەرپوولی ئەمساڵ لە وەرزەكانی رابردوو زۆر جیاوازتر دەردەكەوێ، هەرچەندە ركابەری لە خولی ئینگلیزیدا زۆر قورسە، بەڵام لیڤەرپوول دەتوانێ نازناوەكە بباتەوە.
هەروەها گوتی چەندین تیپی بەهێز ركابەری لەسەر نازناوەكە دەكەن، لەوانەش چێڵسی، مان یونایتد و مان ستی و ئەرسناڵ، ئەمە كارەكان قورستر دەكات، بەڵام توانای ئێمەش جێگەی سەرنجە و بڕوامان بە خۆمان هەیە.
Top