گواردیۆلا: بۆ رووبەڕووبوونەوەی پۆرتۆ ئامادەین

گواردیۆلا: بۆ رووبەڕووبوونەوەی پۆرتۆ ئامادەین
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی یارییەكەمان بەرامبەر یانەی ناپۆلی ئیتاڵی باشترین ئامادەسازی بوو بۆ یاری سوپەری ئەوروپی بەرامبەر یانەی پۆرتۆ.
دوێنێ شەو یانەی بەرشەلۆنە لە جامی خوان گامبەردا توانی بە 5-0 لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بباتەوە و گواردیۆلا وای دانا تیپەكەی تارادەیەكی زۆر بۆ بردنەوە لە یانەی پۆرتۆ لە جامی سوپەری ئەوروپی ئامادەیە كە بڕیارە هەینی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
راهێنەری بەرشەلۆنە گوتی یارییەكەی ناپۆلی رێگایەكی باش بوو بۆ ئامادەسازی بۆ جامی سوپەری ئەوروپی، تاقیكردنەوەیەكی قورسمان بەرامبەر ریال مەدرید ئەنجام دا و لە مەشقەكانی دوای ئەو یارییەدا هەندێك ئاستی خۆمان گەشەپێدا و ئێستا دەتوانم بڵێم بۆ یاریكردن بەرامبەر پۆرتۆ ئامادەم.
لەبارەی سانچێز و فابریگاسەوە كە توانی گۆڵی یەكەمی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمار بكات، گواردیۆلا گوتی نەمویست سانچێز یاری پێ بكەم چونكە هێشتا لە پێكان چاك نەبووەتەوە، ویستم فابریگاس لە شوێنێكی نوێدا و لە بەردەمی گۆڵدا تاقی بكەمەوە و ئەو توانی ئەو ئەركە بە سەركەوتوویی ئەنجام بدات.
Top