كاكا لە ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە
دوای ئەوەی زۆر لە ڕاپۆرتە وەرزشییەكان و هەواڵە جیاجیاكان باسیان لە ڕۆیشتنی كاكا دەكرد لە یانەی ڕیال مەدرید و پێیان وابوو كاكا دەگەڕێتەوە یانەی پێشووی "ئەیسی میلان" بەڵام ئەمڕۆ كاكا لە لێدوانێكدا ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە یانەی ڕیال مەدرید بەردەوام دەبێت و ناچێتە هیچ یانەیەكی تر، كاكا هەموو ئەو هەواڵانەی بە هەڵە دانا كە باسیان لە ڕۆیشتنی دەكرد لە یانەی شاهانە .
كاكا لە زۆر یانەوە داواكرابوو یەك لەم یانەیەی كە زۆر بە بایەخەوە لە دوای یاریزان كاكا بوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بوو كە هەموو هەوڵەكانی خۆی خستبووە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت یاریزانی بەڕازیلی "ڕیكاردۆ كاكا" بەدەست بهێنێت .