ئارسن ڤینگەر دوو یاری ڕاگیرا
یەكێتی تۆپێی پێی ئەوروپا بڕیاڕی ڕاگرتنی ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵ "ئارسن ڤینگەر" دا لە دوو یاری داهاتووی یانەكەی لە خولی یانەی پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەهۆی پێشێل كردنی یاساكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەرامبەر یانەی ئۆدینیزی ئیتاڵی .
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ یەك یاری بڕیاری ڕاگرتنی ڤینگەری دابوو بەهۆی ئەوەی ڕەخنی لە ناوبژیوانی یارییەكە گرتبوو بەڵام ڤینگەر پەیوەست نەبوو بە سزاكەی بۆیە سزاكەی زیاد كراو بووە 2 یاری، لە هەمان كاتدا یانەی ئەرسیناڵ بە بڕی 10 هەزار یۆڕۆ سزا درا