یۆڤانتۆس ئەفیلای دەوێت
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵی ئەوە دەدات بتوانێت یاریزانی هۆڵەندی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی " ئیبراهیم ئەفیلای " بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس یاری بكات .
یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بە فەرمی بۆند لەگەڵ ئەفیلای تۆمار بكات و یانەی یۆڤی بڕی 8 ملیۆن یۆڕۆی پێشكەشی ئەفیلای كردووە بۆ ئەوەی یانەی كەتەلۆنی جێبێڵێت و بچێتە یانەی یۆڤانتۆس .
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو ئەفیلای پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كرد نەیتوانی متمانە لە لایەن ڕاهێنەری یانەكەیان "پیپ گواردیۆلا" دروست بكات و نەیتوانێت وەك یاریزانێكی سەرەكی لە یانەی بەرشەلۆنە بێت بۆیە ئەگەری ڕۆیشتنی هەیە .
یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاندووە پێویستە یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی ئێمە بە بەڵێ بداتەوە چونكە بەرشەلۆنە پێویستی بە پارەیە دوای هێنانی هەردوو یاریزان فابریگاس و ئەلێكسس سانچێز، یانەی یۆڤی ڕایانگەیاند ئەفیلای زیادەیەكی باشە لە یانەی بەرشەلۆنە بۆیە دەبێ بەدەستی بهێنین.