ماتا چووە ریزی یانەی چێڵسییەوە

ماتا چووە ریزی یانەی چێڵسییەوە
یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرای كرد لەگەڵ یانەی ڤالنسیای ئیسپانی رێكەوتووە بۆ گواستنەوەی خوان مانوێل ماتای هێرشبەری یانە ئیسپانییەكە بۆ ریزەكانی خۆی.
چێڵسی لە بڵاوكراوەیەكدا لەسەر ماڵپەڕی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ئاشكرای كرد لەگەڵ ڤالنسیا لەسەر گواستنەوەی ماتا رێكەوتووە و تەنیا ئەوەندە ماوە ئەو یاریزانە پشكنینی پزیشكی لە یانە ئینگلیزییەكە تەواو بكات.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد نرخی گواستنەوەی ماتا بۆ چێڵسی 28 ملیۆن یۆرۆیە و یانەی ریال مەدرید كە پێشتر ماتا لە تەمەنی 14 تا 19 ساڵیدا یاری بۆ كردووە و لە ریزی تازە پێگەیشتووانی یانەكەدا پێگەیشتووە بڕێك لە پارەی ئەو گرێبەستە وەردەگرێت.
ماتا پێنجەم یاریزانە یانەی ڤالنسیای قەرزار لە ساڵی 2009 بە دواوە دەیان فرۆشێت و پێشتر یانەكە هەریەك لە رائول ئەلبیۆل و كارلۆس مانرچینا، دیڤید ڤیا و دەیڤد سیلڤای فرۆشتووە و كۆی ئەو پارانەی یانەكە بەهۆی فرۆشتنی ئەو یاریزانانەوە دەستی كەوتووە گەیشتووەتە 100 ملیۆن یۆرۆ.
Top