بەرشەلۆنە رووبەڕووی ناپۆلی ئیتاڵی دەبێتەوە

بەرشەلۆنە رووبەڕووی ناپۆلی ئیتاڵی دەبێتەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمشەو میوانداریی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەكات لە یارییەكی دۆستانەدا لە چوارچێوەی جامی خوان گامبەری دۆستانەدا.
بەرشەلۆنە كە هەفتەی پێشوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەست هێنا دەیەوێ گونجانی زیاتر لە نێو یاریزانەكانیدا دروست بكات، بە تایبەت سیسك فابریكاس و ئەلێكسیس سانچێز كە هاوینی ئەمساڵ پەیوەندییانە بە ریزی یانەكەوە كرد.
بەرشەلۆنە بەشداری لە یارییەكانی خولی ئیسپانیدا نەكرد وەك هەموو یانەكانی تری ئەو خولە بەهۆی دواخستنی دەستپێكردنی خولەكەوە لەبەر بوونی كێشە لە نێوان لیژنەی رێكخەری خولی لالیگا و سەندیكای یاریزانە پیشەگەرەكانی ئیسپانیا.
یانەی ناپۆلی لە ئامادەسازییەكانی بۆ وەرزی نوێ 4 یاری ئەنجام داوە كە 2 بردنەوە و دۆڕان و یەكسان بوونێكی تێدا بەدەست هێناون.
Top