سانچێز خوازیارە بەشداری جامی سوپەری ئەوروپی بكات

سانچێز خوازیارە بەشداری جامی سوپەری ئەوروپی بكات
گوڵان / م.پ
هێرشبەری چیلی و یاریزانی نوێێ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی "ئەلێكسس سانچێز" هیوادارە بگات بە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپی لە بەرامبەر یانەی پۆرتۆی ئیتاڵی كە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە شاری مۆناكۆی فەڕەنسا ئەنجام بدرێت .
سانچێز تووشی پێكان هاتووە لە ماسولكەكانی ڕانی چەپیدا و پزیشكەكانیش بڕیاریان دا ڕۆژی چوارشەممە بگەڕێتەوە مەشقەكانی یانەی بەرشەلۆنە، ئەگەری هەیە سانچێز بەشداری جامی سوپەری ئەوروپی بكات بەڵام بە دڵنیاییەوە سبەی لە جامی گامپەر بەرامبەر یانەی ناپۆلی یاری ناكات .
سانچێز لە كاتی خۆ ئامادە كردندا بۆ یاری یانەكەی بەرامبەر ڕیال مەدرید تووشی ئەم پێكانە هات .
Top