ئیتۆ چووە رووسیا
سەرچاوەیەكی بەرپرسی یەكێتیی تۆپی پێی كامیرۆن بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند كە ئیتۆ پەیوەندی بە یانە رووسییەكەوە كردووە بە بڕی 20.5 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە.
ئیتۆ كە وەرزی رابردوو 41 گۆڵی بۆ یانەی ئینتەر میلان لە هەموو پاڵەوانیەتییەكاندا تۆمار كرد، بەو گرێبەستە دەبێتە خاوەنی زۆرترین مووچە لەسەر ئاستی هەموو یاریزانانی جیهان.
یانەی ئینجی كە رۆبەرتۆ كارلۆسی بەرازیلی یاری بۆ دەكات یانەیەكی سەر بە داگستانی رووسیایە و سلێمان كیریمۆڤ خاوەنیەتی.
یانەی ئینجی ئێستا پلەی شەشەمی خولی رووسیای گرتووە دوای 20 گەڕی خولەكە و ماوەیەك لەمەوپێش یۆری جیركۆڤی هێرشبەری رووسی بردە ریزەكانی خۆیەوە.
بۆجێگرتەوەی ئیتۆ، یانەی ئینتەر میلان لە هەوڵی كڕینی دیگۆ فۆرلانی ئۆرۆگواییدایە.