رۆژنامە بەرازیلییەكان دەڵێن نیمار بووە بە یاریزانی ریال مەدرید

رۆژنامە بەرازیلییەكان دەڵێن نیمار بووە بە یاریزانی ریال مەدرید
رۆژنامەكانی بەرازیل ئەمڕۆ ئاشكرایان كردووە كە یانەی ریال مەدرید گرێبەستێكی نهێنی لەگەڵ نیمار دا سیلڤای هێرشبەری لاوی بەرازیلیدا ئیمزا كردووە و ئەو یاریزانە زستانی ئەمساڵ یان هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە دەكات.
رۆژنامەكان دەڵێن نیمار و باوكی لەگەڵ رۆناڵدۆی دیاردەی بەرازیلیدا دانیشتوون و گرێبەستی ئەوەیان ئیمزا كردووە كە ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەكەوە بكات.
بەپێی ئەو رۆژنامانە نیمار دووپاتی ئەوەی كردووەتەوە كە خەون بە چوونە ریزی ریال مەدریدەوە دەبینێت و ئامادەیە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات و لە بەرامبەردا ریال مەدرید لەسەر ئەو شێوازی كڕینە رازی بووە بەو مەرجەی گرێبەستەكە ئاشكرا نەكرێت تا كاتی خۆی.
Top