رۆژنامە بەرازیلییەكان دەڵێن نیمار بووە بە یاریزانی ریال مەدرید
رۆژنامەكان دەڵێن نیمار و باوكی لەگەڵ رۆناڵدۆی دیاردەی بەرازیلیدا دانیشتوون و گرێبەستی ئەوەیان ئیمزا كردووە كە ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەكەوە بكات.
بەپێی ئەو رۆژنامانە نیمار دووپاتی ئەوەی كردووەتەوە كە خەون بە چوونە ریزی ریال مەدریدەوە دەبینێت و ئامادەیە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات و لە بەرامبەردا ریال مەدرید لەسەر ئەو شێوازی كڕینە رازی بووە بەو مەرجەی گرێبەستەكە ئاشكرا نەكرێت تا كاتی خۆی.