یانەی هەولێر دوو یاریزانی هەڵبژاردەی نێجیریا دەهێنێتە ریزی یانەكەی
دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی هەولێر لە شاری بەغدا قسەیان لەگەل دوویاریزانی هەڵبژاردەی نێجیریا كردوە بۆئەوەی یاری بۆیانەی هەولێر بكەن.
بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی یانەكەی لە خولی بژاردە ی ئاسیا و جامی یانەكانی ئاسیا دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی هەولێر قسەیان لەگەڵ بریكاری دوو یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی نێجیریا كردوە بۆئەوەی یاری بۆیانەی هەولێر بكەن،یاریزانەكانیش لە جامی جیهانی لاوان لە چەند رۆژی رابردوو یارییان لەگەڵ هەڵبژاردەی ولاتەكەیان كردوە،لەم بارەشەوە عومەر مەجید یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر لەم بارەیەوە بۆفایلی وەرزشی گولان گوتی "ئێمە لە ماوەی ڕابردوو پێنج یاریزانی نێجیریمان تاقی كردوە بەڵام ئاستیان وەكو پێویست نەبوو كە مەبەستمان بوو گرێبەستیان لەگەڵ مۆربكەین،چونكە ئێمە پارە بە یاریزانان دەدەین دەمانەوێ یاریزانێك بهێنین سوود لە تواناكانیان وەربگرین،گوتیشی ئەیوب ئەدیشۆش رازی نەبوو لەسەر ئاستیان بۆیە بەرێ كردن،گوتیشی لە ئێستا سەرقاڵی ئەوەین دوو یاریزانی نێجیریەكە رازی بكەین كە ئێستا ئەوانیش یارییان بۆهەڵبژاردەی لاوانی نێجیریا كردوە لە چەند رۆژی رابردوو لە جامی جیهانی قسەمان كردوە لەسەر ئەو بابەتە ئەیوب ئەدیشۆی راهێەریش ڕازی بووەلەسەر ئاستیان چونكە یارییەكانی ئەوانی بینیوە لە جامی جیهانی لاوان ئەویش ڕازیە قسەشمان لەگەڵ یاریزانەكان كردوە بۆئەوەی بینە ریزی یانەی هەولێر هەردوو یاریزانیش لە خولی نێجیریا یاری دەكەن،لە هێلەكانی هێرشبەر وبەرگری یاری دەكەنئەوانیش بە شێوەیەكی سەرەتایی ڕەزامەندی خۆیان نیشانداوە یاری بۆیانەی هەولێر بكەن،گوتیشی مستەفا كەریمان خۆمان نەویست چونكە ئەو نیازی وابوو بە مەرج یاری بۆیانەی هەولێر بكات،ئێمەش گوتمان بە مەرج یاریمان ناوی ئەو گوتی هەركاتێك گریێبەستی دەرەوەم بۆبێت یانەی هەولێر جێدەهێلم ئێمەش گوتمان بۆیەك ساڵ دەبێت یاری بكەی بۆیە مستەفا كەریمان نەویست ئەگەر نا خۆی داوای لە ئێمە كرد كە یاری بۆیانەی هەولێر بكات،گوتیشی لە چەند رۆژی داهاتوو چەندین گرێبەست لەگەڵ باشترینەكانی عێراق مۆردەكەین .