وەزارەتی پەروەردە ناوی دەرچووانی تاقیكردنەوەی پسپۆری پاڵێوراوان بۆ پلەی سەرپەرشتیاری رادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردە ناوی دەرچووانی تاقیكردنەوەی پسپۆری پاڵێوراوان بۆ پلەی سەرپەرشتیاری رادەگەیەنێت
گوڵان:كارزان كانەبی-دلێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی بواری پسپۆری پاڵێوراوانی پلەی سەرپەرشتیاری هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی راگەیاند.
جەلال هەمزە كاكەشین بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی رایگەیاند كە دوای ئەوەی بەشێوەیەكی شەفافانەو دوور لە هەر دەست تێوەردانێك پرۆسەی ئەزموونی پاڵێوراوانی پلەی سەرپەرشتیاری هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەڕێوەچوو ئەمڕۆ چوارشەممە ناوی 313 دەرچووی ئەم پرۆسە گرنگە راگەیەنرا. .
هەروەها كاكەشین روونی كردەوە، تاقیكردنەوەی كۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی بۆ دەرچووانی تاقیكردنەوەی بواری پسپۆری، رۆژی شەممە 27/8/2011 لە كاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی لەكەشێكی گونجاوو لەباردا لە كۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت، چونكە لە روانگەی سیستمی نوێ زۆر بایەخ بە زانستی كۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی دەدرێت..
Top