میسی هۆكاری شەڕەكەی نێوان یاریزانانی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید بووە
لە كۆتایی یارییەكەی نێوان ئەو دوو یانەیە شەڕ و لێكدان لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانەدا رووی دا و ناوبژیوانی یارییەكە هەریەك لە مەسعود ئۆزێل، مارسیلۆ و داڤید ڤیای بە كارتی سوور كردە دەرەوە.
لێكەوتەكانی كێشەی نێوان یاریزانانی هەردوو یانە تا ئێستا درێژەیان هەیە و سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە میسی هۆكاری هەڵگیرسانی ئەو كێشەیە بووە.
بەرنامەی "خاڵەكانی تۆپ" كە كەناڵی چواری ئیسپانی پێشكەشی دەكات، لە رێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە ئاشكرای كردووە میسی لە دوای تۆماركردنی گۆڵی سێیەمی تیپەكەی بووەتە هۆی دروستكردنی ئەو كێشەیە كاتێك قسەی بە جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدرید گوتووە.
گرتە ڤیدیۆییەكان ئاشكرایان كردووە میسی لە دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی، چووەتە نزیك شوێنی دانیشتنی مۆرینۆ لەناو یاریزانە یەدەگەكانی ریال مەدرید و بەدەست ئاماژەی بۆ ئەو راهێنەرە كردووە و پێی گوتووە بێدەنگ بە!