هەفتەی یەكەم و دووەمی خولی ئیسپانی دواخرا

هەفتەی یەكەم و دووەمی خولی ئیسپانی دواخرا
یارییەكانی هەفتەی یەكەم و دووەمی خولی پلە یەكی ئیسپانیا كە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەمە دەست پێ بكات دواخرا دوای ئەوەی لایەنە ناكۆكەكانی خولەكە نەیانتوانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان رێك بكەون.
خۆسێ لویس ئیستاسارانی سەرۆكی رابیتەی خولی ئیسپانی دوێنێ هەینی دواخستنی یارییەكانی هەفتەی یەكەم و دووەمی خولەكەی راگەیاند دوای ئەوەی سەندیكای یاریزانە پیشەگەرەكانی ئیسپانیا سووربوو لەسەر ئەوەی مانگرتنی یاریزانەكان لە هەفتەی یەكەم و دووەمدا وەك ئەوەی بڕیاری دابوو جێبەجێ بكات.
كێشەی نێوان یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و سەندیكای یاریزانە پیشەگەرەكان بۆ نەدانی مووچەی نزیكەی 200 یاریزانی هەردوو خولی پلە یەك و دووی ئیسپانیا دەگەڕێتەوە كە یانە قەرزارەكان مووچەی یاریزانەكانیان نەداوە و سەرچاوەكان دەڵێن بڕی ئەو پارە نەدراوە 50 ملیۆن یۆرۆیە.
پێشتر سەندیكای یاریزانە پیشەگەرەكان ئاشكرای كردبوو ئەگەر مووچەی ئەو یاریزانانە نەدرێت، یارییەكانی هەفتەی یەكەم و دووەمی خولی ئیسپانی دوا دەخەن.
Top