فابریگاس: هاتووم بۆ ئەوەی یاریدەدەری چاڤی بم نەك جێگرەوەی

فابریگاس: هاتووم بۆ ئەوەی یاریدەدەری چاڤی بم نەك جێگرەوەی
سیسك فابریگاسی یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كرد نەگەڕاوەتەوە بۆ یانەكەی بۆ ئەوەی شوێنی چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی یانەكەی بگرێتەوە و گوتی بۆ ئەوە هاتوومەتەوە هاوكاری ئەو بم.
فابریگاس درێژترین مشتومڕی گواستنەوەی لە مێژووی گواستنەوەی یاریزاناندا دروست كرد و چەند رۆژێك لەمەوبەر یانەی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانەی گواستەوە ریزەكانی خۆی بە بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ.
سیسك گوتی من نامەوێ شوێنی چاڤی بگرمەوە، بەڵكە دەمەوێ زیاتر یارمەتی ئەو بدەم بۆ رێكخستنی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە، چونكە چاڤی توانای ئەوەی هەیە بۆ چەند ساڵێكی تریش خزمەتی بەرشەلۆنە بكات، ئەو دەتوانێ زۆر شتی گەورە بكات و من دەمەوێ لە ناو یاریگا لە پاڵیدابم بۆ بردنەوەی نازناوەكان.
سیسك زیاتر گوتی ئەوەی لەسەر چاڤی دەیڵێم بۆ ئینێستا و ئەلكانتراش راستە و ئێمە پێكەوە دەتوانین هێزێكی گەورە بۆ لێدانی تیپەكانی بەرامبەرمان دروست بكەین.
Top