ڤۆزنیاكی وازی لە باوكی هێنا
ڤۆزنیاكی كە ماوەی چەند ساڵێكە باوكی مەشق و راهێنانی پێدەكات، بڕیاری دا واز لە باوكی بێنێت و بە دوای راهێنەرێكی تردا بگەڕێت.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە ڤۆزنیاكی چاوی لە ئاستی باشترە و گەشەی زیاترە لە یاری تێنسدا بۆیە بڕیاری داوە راهێنەرەكەی خۆی بگۆڕێت.
بیوتەری باوكی ڤۆزنیاكی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئێكسترا بلادتی دانیماركی ئاشكرای كردووە كە ڤۆزنیاكی وازی لەو هێناوە و لە ئێستاوە ئەو راهێنەری كچەكەی خۆی نییە.
رۆژنامەكە دەڵێ ڤۆزنیاكی تا ئێستا بڕیاری خۆی لەسەر هەڵبژاردەی راهێنەری نوێ بۆخۆی نەداوە