ڤان پێرسی بووە كاپتنی ئەرسیناڵ
دوای ئەوەی كاپتن و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی "سیسك فابریگاس" یانەی ئەرسیناڵی جێهێشت و چووە ڕیزەكانی بەرشلۆنە، ڕاهێنەری ئەرسیناڵ "ئارسن ڤینگەر" بڕیاری دا لە شوێنی فابریگاس یاریزانی هۆڵەندی و هێرشبەری یانەكەیان " ڕۆبن ڤان پێرسی " بكاتە كاپتنی یانەكە .
ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری ئەرسیناڵ ڕایگەیاند كە ڤان پێرسی یاریزانێكی بەتوانایە و هەمیشە هەوڵی سەركەوتن دەدات و بۆ ماوەیەكی درێژیش لە یانەی ئەرسیناڵ بەردەوام دەبێت بۆیە كراوەتە كاپتنی ئەرسیناڵ .