مایكۆن نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا
ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ئینتەر میلان"دۆگلاس مایكۆن" بەشداری مەشقەكانی یانەكەی نەكرد بەهۆی ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرا .
مایكۆن ئەو ئازارەی تووشی هاتووە لە جامی جیهانی باشووری ئەفریقیا بوو ماوەیەكی زۆرە مایكۆن بەدەست ئەو ئازارەوە دەناڵێنێت .
هەندێ: لە ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە كە مایكۆن بە لایەنی كەمەوە 2 یاری لەگەڵ یانەكەی یاری ناكات و هەندێكیش ڕایانگەیاندووە كە ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە مایكۆن بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە بۆ ئەوەی بە هێز و توانایەكی باشەوە بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان .