ئۆزێل: ڤیا سوكایەتی بە ئیسلامەتیم كرد بۆیە وا تووڕە بووم

ئۆزێل: ڤیا سوكایەتی بە ئیسلامەتیم كرد بۆیە وا تووڕە بووم
مەسعوود ئۆزێلی یاریزانی كوردی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد تووەڕووبوون و هەڵشاخانی بە رووی داڤید ڤیای یاریزانی بەرشەلۆنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو یاریزانەی بەرشەلۆنە سوكایەتی بە موسڵمان بوونی ئەو كردووە.
لە دوا خولەكەكانی یاریی دوێنێ شەوی نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید كە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە 3-2 كۆتایی هات، پێكداهەڵشاخان لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانەدا رووی دا و مەسعوود ئۆزێلی یاریزانی ریال مەدرید بە تووڕەییەكی زۆرەوە دەركەوت كە وازی لە داڤید ڤیای هێرشبەری بەرشەلۆنە نەدەهێنا.
رۆژنامەی ماركا چاوپێكەوتنێكی ئۆزێلی لەبارەی ئەو هەڵسوكەوتەوە بڵاوكردەوە كە ئەو یاریزانە تێیدا داوای لێبوردنی لە هاندەرانی یانەی ریال مەدرید كرد و گوتی ئەوە یەكەمجارە كارتی سوور لە ژیانمدا وەردەگرم.
ئۆزێل گوتی بۆیە وا لە ڤیا تووڕەبووم چونكە ئەو سوكایەتی بە ئیسلام بوونی من كرد و ئەوەش كەس قبووڵی ناكات.
ئۆزێل دووپاتی كردەوە كە هەموو كەس لە ئیسپانیا و تەنانەت ئەڵمانیاش رێزیان لە ئیسلامەتی ئەو گرتووە و یاریزانەكانی ریال مەدرید رێزی تایبەتی ئاینەكەی دەگرن، راهێنەری ریال مەدریدیش لە كاتی رەمەزاندا مامەڵەیەكی تایبەتی لەگەڵدا دەكات بەهۆی بەڕۆژو بوونییەوە.
ئەستێرەكەی ریال مەدرید زیاتر گوتی لە هەموو شوێنێك خەڵك رێز لە ئاینەكەم دەگیرێت تەنیا لە كەتەلۆنیا ئەمەم نەبینی.
Top