ریدناپ دەرگای رۆیشتن لە بۆ مۆدریچ دەكاتەوە

ریدناپ دەرگای رۆیشتن لە بۆ مۆدریچ دەكاتەوە
هاری ریدناپی راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی ئاشكرای كرد لەوانەیە یانەكەی بیر لە فرۆشتنی لۆكا مۆدریچی یاریزانی ناوەڕاست بكاتەوە بۆئەوەی ریزەكانی خۆی پێ بەهێز بكات.
یانەی چێڵسی ئینگلیزی بایەخی زۆر بە كڕینی مۆدریچ دەدات وتا ئێستا تۆتنهام سووربوو لەسەر نەڕۆیشتنی ئەو یاریزانە.
ریدناپ گوتی لەوانەیە دەستبەرداری مۆردیچ ببین، ئەگەر دەستەوارەیەكی باشمان بەدەست بگات. ئەم لێدوانەی راهێنەرە ئینگلیزییەكە پێشبینی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە كە یانەی چێڵسی گرێبەستێكی گەورەتر لەوەی پێشوو پێشكەشی مۆدریچ بكات.
ریدناپ گوتویەتی رۆیشتنی مۆدریچ هەرچەندە كارێكی ناخۆشە، بەڵام فرۆشتنی ئەو یاریزانە دەرگای ئەوەمان بۆ دەكاتەوە 3 تا 4 یاریزانی نوێ بێنینە ریزەكانمانەوە.
Top