پەنجەكانی نادال سووتان

پەنجەكانی نادال سووتان
رافایل نادالی ئیسپانی دووچاری سووتانی پەنجەكانی دەستی هات، بەڵام وێڕای ئەوەش توانی یاری خۆی لە پاڵەوانیەتیی سینسیناتی ئەمەریكی لە جۆلیان پینتۆ بباتەوە.
نادال بەهۆی هەڵگرتنی قاپێكی گەرمەوە دوو لە پەنجەكانی دەستی راستی دووچاری سووتان هات و ئەو یاریزانە ناچار بوو یارییەكەی بەرامبەر پینتۆ بە دوو پەنجەی سووتاوەوە ئەنجام بدات.
دوای ئەوەی یارییەكەی 6-4 و 7-5 بردەوە، نادال بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند دووچاری سووتانی دوو پەنجەی دەستم هاتم، ئەوە لە چێشتخانەیەك رووی دا، بەڵام كاریگەریی لەسەر ئاستی من نەبوو.
نادالی دووەمی ریزبەندی جیهان گوتی سووتانەكە ئازاری پێگەیاندم لە كاتی یارییەكەدا، بەڵام من گوێ بەوە نادەم.
Top