كچی سه‌رۆكی یانه‌ی میلان: له‌وانه‌یه‌ پاتۆش بفرۆشین

كچی سه‌رۆكی یانه‌ی میلان: له‌وانه‌یه‌ پاتۆش بفرۆشین
باربرا برلسكۆنی كچی سلڤێۆ برلسكۆنی خاوه‌نی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ره‌تی كرده‌وه‌ بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ نێوان ئه‌و و ئه‌لكسه‌نده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌دا وای كردبێت ئه‌و یاریزانه‌ بۆ فرۆشتن نه‌بێت.
باربرا دانی به‌وه‌دانا كه‌ خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ پاتۆدا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پاتۆ ببێته‌ ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌رگیز یانه‌كه‌ی بیر له‌ فرۆشتنی نه‌كاته‌وه‌.
باربرا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی هه‌موو یاریزانانی یانه‌كه‌ ئه‌گه‌ری فرۆشتیان له‌به‌رده‌كدایه‌ به‌ پاتۆشه‌وه‌، ئه‌و یاریزانێكی جیاواز نییه‌ له‌ یاریزانه‌كانی تر و هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێن.
پێشتر رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردبوو به‌هۆی خۆشه‌ویستی نێوانیانه‌وه‌، یانه‌ی میلان برِیاری داوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بێت پاتۆ بفرۆشێته‌ هیچ یانه‌یه‌كی تر.
Top