ئینتەر میلان بە فرۆشتنی ئیتۆ رازییە

ئینتەر میلان بە فرۆشتنی ئیتۆ رازییە
ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد یانەكەی لێكۆڵینەوە لە دەستەوارەیەكی یانەی ئینجی رووسی بۆ كڕینی ساموێل ئیتۆی هێرشبەری كامیرۆنی دەكات.
پێشتر تۆڕی كالچیۆ میركاتۆ ئاشكرای كردبوو ئینتەر میلان ئامادە نییە دەستبەرداری ئیتۆ ببێت، بەڵام بەیاننامەیەكی مۆراتی ئاشكرا كرد ئینتەر میلان رازییە بە رۆیشتنی ئیتۆ لەبەرئەوەی دەستەوارەكەی یانەی ئینجی لەگەڵ بەهای ئیتۆ و نرخی ئەو لە بازاڕدا دەگونجێت.
بەیاننامەكە هەروەها دەڵێ دەتوانین دەستەوارەكەی یانەی ئینجی بە نایاب و گونجاو ناو ببەین، دەستەوارەكە لەگەڵ نرخی ئەو یاریزانە لە بازاڕدا گونجاوە، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە نەدراوە.
یانەی ئینجی رووسی پێشتر دەستەوارەیەكی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و مووچەی ساڵانەی 17 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی ساموێل ئیتۆ كردبوو.
Top