رۆژنامەیەك: پێكانی پۆیۆل و چاڤی درۆیەكی گەورەیە

رۆژنامەیەك: پێكانی پۆیۆل و چاڤی درۆیەكی گەورەیە
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كرد هەردوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە كارلۆس پۆیۆل و چاڤی هێرناندێز بە هیچ شێوەیەك پێكانیان نییە و تەنیا بۆ ئەوەی نەچنە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر ئیتاڵیا، ئاشكرایان كردووە كە پێكانیان هەیە.
رۆژنامەكە ئەو دوو یاریزانە و یانەی بەرشەلۆنەی بەوە تۆمەتبار كردووە كە ئەو دوو یاریزانە هیچ كێشەیەكی جەستەییان نییە و تەنیا ئەوەندەیە كە یانەی بەرشەلۆنە نەیویستووە ئەو دوو یاریزانە لە بەرامبەر ئیتاڵیا یاری پێ بكات تا بۆ یاری كلاسیكۆی یەكشەمەی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید بە تەواوی ئامادەیان بكات و یاری بكەن.
پێشتر یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردبوو كە ئەو دوو یاریزانە پێكانیان هەیە و ناتوانن بەشداری یاری ئیسپانیا و ئیتاڵیا و یاری جامی سوپەری ئیسپانیا بكەن.
Top