ئاردە تۆران دەچێتە ئەتلەتیكۆ مەدرید
یانەی گالاتەسەڕای توركی ڕازی بوون بۆ گواستنەی یاریزانی یانەكەیان "ئاردە تۆران" بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و یاریگای ڤیسینتی كالدیڕۆن .
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بڕی 12 ملیۆن یۆڕۆی پێشكەشی گالاتەسەڕای كردووە یانەكەش ڕازی بوون بە بڕی ئەو بۆندە و لەوانەیە لە چەند ڕۆژێكی داهاتوودا مەرجەكانی بۆندەكەی ئاشكرا بكرێت و تاوتوێی لەسەر بكرێت .
هەردوو یانە دانیشتنیان ئەنجام نەداوە بۆیە كارگێڕانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ڕایانگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك چاویان لەسەر یاریزانی توركی "ئاردە تۆران" لانادەن و زۆر هەوڵی یاریزانی تەمەن 24 ساڵ دەدەن .