ئینێستا: لە ناو سانتیاگۆدا لە ریال مەدرید دەبەینەوە
هەردوو یانە یەكشەمەی داهاتوو لە یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ بەیەك دەگەن و چوارشەمەی داهاتووش لە یاریگەی كامپ نو بەیەك دەگەنەوە.
وەرزی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاری چووندا بە یانەی سڤیلیە دۆڕا و دواتر لە یاریگەی خۆیدا سەركەوتنی بەدەست هێنا و جامەكەی بردەوە، ئینێستا گوتی ئەمساڵ لە پار جیاوازترە.
یاریزانە ئیسپانییەكە هەروەها گوتی دەمانەوێ لە یاری چووندا بە باشی یاری بكەین، ئەمە یارمەتیمان دەدات بۆ یاری گەڕانەوە، هەرگیز بیر لە دۆڕان ناكەینەوە لە یاریگای سانتیاگۆ، لەبەرئەوە هەردوو یاری دەبەینەوە و جامەكە بۆ بەرشەلۆنەیە.