كاپیلۆ: دڵنیام لە هۆڵەندا دەبەینەوە

كاپیلۆ: دڵنیام لە هۆڵەندا دەبەینەوە
فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دڵنیایی خۆی لەوە پێشاندا كە هەڵبژاردەكەی دەتوانێ سەركەوتن بەسەر هەڵبژاردەی هۆڵەندادا تۆمار بكات كاتێك هەردوو هەڵبژاردە سبەی چوارشەمە لە یارییەكی دۆستانەدا بەیەك دەگەن.
لە یارییەكەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە خزمەتەكانی چەندین یاریزان بەهۆی پێكانەوە بێبەش دەبێت، لەوانەش فرانك لامپارد، جاك ویلشەر، مایكڵ كاریك و دارین بینت.
كاپیلۆ بە رۆژنامەی دایلی ستاری ئینگلیزی راگەیاندووە كە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئامادەیە بۆ بردنەوەی ئەم یارییە كە بایەخێكی گەورەی هەیە هەرچەندە یارییەكە دۆستانەیە.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە متمانەی خۆی بە یاریزانە یەدەگەكان دەربڕی و گوتی ئەوان دەتوانن ئەركی سەرشانیان بە تەواوی جێبەجێ بكەن.
Top