ڤینۆس ویلیامز بەشداری پاڵەوانیەتیی تۆرنتۆ ناكات
رێكخەرەكان ئاشكرایان كرد ڤینۆس كە بڕیار بوو لە پاڵەوانیەتیی تۆرنتۆ بۆ یەكەمجار دوای 6 مانگ لە دووركەوتنەوە بەهۆی پێكانەوە بگەڕێتەوە یاریگاكان، دووچاری نەخۆشی هاتووە و ناتوانێ بەشداری بكات.
لە بەرامبەردا ڤینۆس خۆی گوتی بە حەزێكی زۆرەوە چاوەڕێی گەڕانەوەم دەكرد بۆ یاریكردن، بە هەموو شێوەیەك ئامادەی بەشداریكردن بووم، بەڵام هەست دەكەم وەك پێویست جەستەم ئامادەی یاریكردن نییە و هەست بە ماندوویی دەكەم.