ڤینۆس ویلیامز بەشداری پاڵەوانیەتیی تۆرنتۆ ناكات

ڤینۆس ویلیامز بەشداری پاڵەوانیەتیی تۆرنتۆ ناكات
رێكخەرانی پاڵەوانیەتیی تۆرنتۆ ئاشكرایان كرد ڤینۆس ویلیامزی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەمەریكی بەشداری پاڵەوانیەتییەكە ناكات بەهۆی نەخۆشییەوە.
رێكخەرەكان ئاشكرایان كرد ڤینۆس كە بڕیار بوو لە پاڵەوانیەتیی تۆرنتۆ بۆ یەكەمجار دوای 6 مانگ لە دووركەوتنەوە بەهۆی پێكانەوە بگەڕێتەوە یاریگاكان، دووچاری نەخۆشی هاتووە و ناتوانێ بەشداری بكات.
لە بەرامبەردا ڤینۆس خۆی گوتی بە حەزێكی زۆرەوە چاوەڕێی گەڕانەوەم دەكرد بۆ یاریكردن، بە هەموو شێوەیەك ئامادەی بەشداریكردن بووم، بەڵام هەست دەكەم وەك پێویست جەستەم ئامادەی یاریكردن نییە و هەست بە ماندوویی دەكەم.
Top