پیكنپاوەر: دۆڕانی بایرن میونشن بەهۆی هەڵەی نوێیەرەوە بوو

پیكنپاوەر: دۆڕانی بایرن میونشن بەهۆی هەڵەی نوێیەرەوە بوو
فرانز پیكنپاوەری سەرۆكی فەخریی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرپرسیاریەتیی دۆڕانی یانەكەی لە یاری یەكەمی خولی ئەمساڵ بۆندسلیگادا بەرامبەر یانەی برووسیا مونشنگلادباخ خستە ئەستۆێ مانوێل نوێیەری گۆڵچی تازەی یانەكە.
بایرن میونشن سەرەتای ئەم هەفتەیە لە یەكەم یاری خۆیدا لە خولی ئەڵمانیا دووچاری دۆڕان هات بەرامبەر یانەی برووسیا مونشنگلادباخ بە گۆڵێكی بێبەرامبەر و پیكنپاوەر بەرپرسیاریەتی ئەو دۆڕانەی خستە ئەستۆی نوێیەر.
ئەو بەرپرسە گوتی یارییەكەمان بە تەنیا گۆڵێك دۆڕان و گۆڵەكەش ئەوكات تۆمار كرا كە نوێیەر بە هەڵە لە گۆڵەكەی هاتە دەرەوە، بەشی گەروەی دۆڕانەكە لە ئەستۆی نوێیەرە.
Top