فەتاتی كەركووك نازناوی خولی كوردستان بۆ تۆپی دەستی بە دەستهێنا

فەتاتی كەركووك نازناوی خولی كوردستان بۆ تۆپی دەستی بە دەستهێنا
هەفتەی رابردوو لە هۆڵی داخراوی شەهید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێرخولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی دەست-ی كچان بەڕێوەچوو، بە بەشداریكردنی 7 یانە ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (فەتاتی كەركووك، فەتاتی هەولێر، ئەفرۆدێت، كۆیە، هێرش، قەڵا، دووز) و ماوەی 7 رۆژی خایاند و خولەكە بەشێوازی دەرچوون بە دوو دۆراندن بەڕێوەچوو.
لە یاریی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیدا هەردوو یانەی فەتاتی هەولێر و فەتاتی كەركووك رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییە هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و فەتاتی كەركووك توانی بە ئەنجامێكی گەورە سەركەوتن بە دەستبهێنێت و بە ئەنجامی (23-16) گۆڵ لە فەتاتی هەولێر بباتەوە.
Top