چوارشەممە پاڵەوانێتی جامی هەولێر بۆ تۆپی پێ دەستپێدەكات

چوارشەممە پاڵەوانێتی جامی هەولێر بۆ تۆپی پێ دەستپێدەكات
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی جامی هەولێر بۆ یانەكانی شاری هەولێر و دەورووبەر بۆ تۆپی پێی ئەنجام بدرێت، بە بەشداریكردنی هەشت یانە ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، ئارارات، پێشمەرگەی هەولێر، هەندرێن، بروسك، ئاڵا، برایەتی، ئاسۆ) كە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون لە هەر كۆمەڵێك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێڕین سەردەكەوێت و رۆژانە یارییەكان لە هەردوو یاریگەی ئارارات و پێشمەرگەی هەولێر لە شارۆچكەی پیرمام كاتژمێر 9.30 خولەكی شەو بەڕێوە دەچێت.
لەم پاڵەوانێتییە چەندین رێنمایی دانراوە وەكو هەر یانەیەك مافی هەیە شەش یاریزان گۆڕانكاری بكات و كارتی زەرد یارییەك یاری ناكات و كارتی سوور دوو یاری، یاری ناكات و بە سیستەمی خاڵ یارییەكان بەڕێوەدەچێت و پاڵەوانی سەركەوتووی خولەكە وەكو خەڵاتێك لە رێگەی كۆمپانیایەك دەنێردرێتە وڵاتی قوبرس.
هەردوو كۆمەڵەی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە.
كۆمەڵەی یەكەم: پێشمەرگەی هەولێر، هەولێر، هەندرێن، برایەتی.
كۆمەڵەی دووەم: ئارارات، ئاسۆ، ئاڵا، بروسك.

جێگەی باسە پاڵەوانێتی جامی هەولێر لەسەر ئاستی لاوان-یش ئەنجام دەدرێت بە بەشداریكردنی شەش یانە (هەندرێن، پێشمەرگەی هەولێر، ئارارات، ئاسۆ، ئاڵا، برایەتی، جیهان) و ئەم پاڵەوانێتیە لە 11ی ئەم مانگە دەست پێدەكات و یارییەكانیش رۆژانە كاتژمێر 9.30 خولەك، لە یاریگەی دووەمی شەهید فرانسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت.
Top