هەفتەی رابردوو لە هۆڵی یانەی ئەكاد خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی باسكە لەسەر ئاستی لاوان بەڕێوەچوو، بە بەشداریكردنی 7 یانە. ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (جیهان، سۆلاڤی نوێ، دهۆك، زاخۆ، سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی، دەربندیخان) لەم پاڵەوانێتیە هەردوو یانەی جیهان و سۆلاڤی نوێ توانیان بگەنە یاری كۆتایی، كە تیاییدا لاوانی جیهان توانیان بۆ جاری دووەم لەسەر یەكدی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن و بە ئەنجامی (68-42) یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان تەواوبكەن.