لە شاری شەنگهای لە وڵاتی چین پێشبڕكێیەكانی جامی جیهانی لە یارییەكانی ئاو كۆتایی هات، ئەم پاڵەوانەتییە ماوەی سێ هەفتەی خایاند، بریتی بوو لە پێشبڕكێیەكانی مەلەوانی و فڕێدان بۆ ناو ئاو و ماراسۆنی مەلەوانی و تۆپی ناو ئاو و سەمای ناو ئاو بۆ ئافرەتان و تیایدا چەندین ریكۆردی جیهانی تۆمار كرا، هەروەها یاریزانی مەلەی ئەمریكی رایان لوكتی ئەستێرەی پاڵەوانییەتی شەنگهای بوو دوای ئەوەی توانی بە تەنها 5 میدالیای زێر بەدەست بهێنێت، لە دوای ململانێیەكی بە هێز لە نێوان ئەمریكا و چین، ئەمریكییەكان توانیان پلەی یەكەمی ریزبەندی گشتی میدالەكان مسۆگەر بكەن، ریزبەندی كۆتایی میدالەكان بەم شێوەیە بوو: