دوای ئەنجامدانی تیروپشكی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2014 ی بەرازیل، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاڵەوانی مۆندیالی 2010 و فەرەنسا كەوتنە یەك گروپ كە گروپی نۆیەمە لە كیشوەری ئەوروپا، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی زێنەدین زێدان یاری نێوان فەرەنسا و ئیسپانیا لە پاڵاوتنی مۆندیال بە شەڕێكی تازەی جیهانی وەسفكرد، زێدان لە لێوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لۆ بارسیانی فەرەنسی وتی: بوونی فەرنسا لەگەڵ ئیسپانیا لە یەك گرووپی پاڵاوتنی مۆندیالدا كارێكی زۆر زەحمەتە بەڵام ئێستا كارەكە روویدا و پێویستە مامەڵەی لەگەڵ بكەین و خۆمانی بۆ ئامادەبكەین.
هەروەها زێدان وتی: وابزانم ئەم یارییە لە یارییەكی تۆپی پێ زیاتر دەبێت، یارییەكە وەك شەڕێكی جیهانی تازە دەبێت.
شایانی باسە گروپی 9 ی پاڵاوتنی كیشوەری ئەوروپا لە هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و فەرنسا و بیلاروسیا و جۆرجیا و فینلەندا پێكهاتووە و پاڵەوانی گروپەكە راستەخۆ دەگاتە یارییەكانی مۆندیال و دووەمی گروپەكەش لەگەڵ باشترین دووەمی گروپەكانی دیكە بەشداری لە یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتن دەكات.