نازناوەكان بۆ سیرینا دەگەڕێتەوە

نازناوەكان بۆ سیرینا دەگەڕێتەوە
كچە یاریزانی تێنسی سەر زەوی ئەمەریكی سیرینا ویلیامز دوای دابڕانی زیاتر لە ساڵێك لە نازناوەكان پاڵەونییەتی ستانفۆردی كلاسیكی بەدەست هێنا، كە یارییەكانی لە وڵاتی ئەمریكا كۆتایی هات، لە یاری كۆتاییدا سیرینا لە كچە یاریزانی فەرەنسی ماریۆن بارتۆلی بردەوە بە ئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر، ئەنجامی كۆمەڵەكان ( 7- 5، 6 – 1) بوو، بەم سەركەوتنە سیرینا تۆڵەی خۆی لە بارتۆلی كردەوە كە لە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانییەتی ویمبلدۆنی 2011 سیرینای دووریخستبۆوە.
سیرینا ماوە زیاتر لە ساڵێكە هیچ نازناوێكی بەدەست نەهێناوە لە دوای نازناوی پاڵەوانییەتی ویمبلدۆنی 2010، لە لایەكی دیكەوە سیرینا بەشداری لە هەردوو پاڵەوانییەتی تۆرنتۆ و سینسیناتی كراوە دەكات وەك خۆئامادەكردنێك بۆ بەشداریكردن لە یارییەكانی پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوە كەدوا پاڵەوانییەتی گراند سلامی ساڵی 2011 یە.
Top