یاریزانانی فێرگەی مەلەوانی سلێمانی پاڵەوان بوون

یاریزانانی فێرگەی مەلەوانی سلێمانی پاڵەوان بوون
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی سلێمانی بە هاوكاری لقی سلێمانی یەكێتی مەلەوانی و بە بەشداری (5) یانەی شاری سلێمانی و دەوروبەری لەسەر مەلەوانگەی یانەی سلێمانی پاڵەوانێتی كراوەی مەلەوانی یانەكانی شاری سلێمانی ودەوروبەری ئەنجامدرا، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتییەش دەستنیشان كردنی یاریزان بوو بۆ هەڵبژاردەی مەلەوانی شاری سلێمانی، لە پاڵەوانێتییەكەدا یاریزانانی بەشدار بوو ئاستێكی بەرزی یاری مەلەوانیان پێشكەش كرد لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان.
ئەنجامی پاڵەوانێتییەكە بەمشێوەیە بوو.
سینگە مەلە 50مەتر بۆ كچان (10-13)ساڵ
ئەژی كاوە فێرگەی سلێمانی
بۆ كوڕان 25مەتر مەلەی سەربەست خوار 10ساڵ
بەروار فەڵاح فێرگەی سلێمانی
50مەتر سەربەست (11-12) ساڵ
بەرزی فەڵاح فێرگەی سلێمانی
50مەتر سەربەست (13-14) ساڵ
ئەحمەد زیاد فێرگەی سلێمانی
50مەتر سەربەست (15-17) ساڵ
لاوین عەبدوڵڵا ناوەندی بابان
100مەتر تێكەلاو بۆ 18ساڵ
گۆران كەمال –سلێمانی
Top