دوو یانە بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالەی كچان سەركەوتن

دوو یانە بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالەی كچان سەركەوتن
هەفتەی رابردوو لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە شاری هەولێر كۆتایی بە پاڵەوانێتی خولی پلە یەكەكانی كچان بۆ تۆپی بالە هات، بۆ دەستنیشانكردنی دوو یانە. بۆ بەشداربوون خولی پلە نایابەكان بۆ وەرزی داهاتوو، یانە بەشداربووەكانیش بریتی بوون لە (حاجیاوا، سیروانی شارەزوور، خاك، سۆلاڤ، سۆران، ئارارات).
لە كۆتایی ئەم پاڵەوانێتی هەردوو یانەی سیروانی شارەزوور و حاجیاوە توانیان خۆیان بگەینە خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن.
بە سەركەوتنی ئەم دوو یانەیە بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە یاری تۆپی بالەی كچاندا كە لە 10 یانە پێكهاتووە، وا بڕیارە لە مانگی 9 ئەم خولە دەستپێبكات.
Top