هەفتەی رابردوو لە یاریگەی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە جادریە پاڵەوانێتی كۆماری بۆ گۆرەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كوڕان و كچان ئەنجامدرا، بە بەشداری كردنی 18 هەڵبژاردەی پارێزگاكانی عێراق و ماوەی دوو رۆژی خایاند. شایانی باسە لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی كچانی سلێمانی توانی پلەی دووەم و هەڵبژاردەی كچانی هەولێر توانی پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت، هەروەها لەسەر ئاستی كوڕان هەڵبژاردەی هەولێر بە دوو یاریزان بەشداری كرد، كە هەردوو یاریزان توانیان ژمارەی خۆیان بشكێنن و چاوەڕوانی دوارۆژێكی گەشیان لێدەكەرێت.
ئەنجامی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی كچان
1- هەڵبژاردەی بەغدا.
2- هەڵبژاردەی سلێمانی.
3- هەڵبژاردەی هەولێر.
لەسەر ئاستی كوڕان
1- هەڵبژاردەی نەجەف.
2- هەڵبژاردەی بەسرە.
3- هەڵبژاردەی بەغدا.