یەكێتی تۆپی پێ كوردستان چەند بریارێكی دەركرد.
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبونی سەرۆك و جێگرو ئەندامانی رۆژی شەممە رێكەوتی 6-8-2011 گرێداو ئەم بریارانەی خوارەوەی دەركرد:
یەكەم:كۆبونەوەی هونەری و تیروپشكی خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی 2011-2012 بەئامادەبونی نوێنەرو راهێنەرانی یانە بەشداربوەكان لەبارەگای یەكێتیەكەمان ئەنجام درا، بریاردرا خولەكە لە 8-9-2011 بەرێوەبچێت.
دووەم: بریاردرا بەكردنەوەی خولی فوتساڵی كچان بۆ یانەكانی كوردستان.
سێیەم: كۆبونەوەی هونەری و تیروپشكی یانەكانی پلەیەك و پلەدوو رۆژی شەممە 13-8-2011 كاتژمێر 12:00 ی نیوەرۆ لەبارەگای یەكێتیەكەمان ئەنجام دەدرێت.
چوارەم: رۆژی دووشەممە 5-9-2011 كاتژمێر 7:30د ی بەیانی تاقیكردنەوەی جەستەیی و تیۆری بۆ ناوبژیوانانی كوردستان لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت.
پێنجەم: رۆژی یەكشەممە 4-9-2011 كاتژمێر 9ی بەیانی خول و تاقیكردنەوەی سەرپەرشتیارانی خولەكانی كوردستان لەبارەگای یەكێتیەكەمان ئەنجام دەدرێت.
شەشەم: بەهۆی رەوشتی دوور لەگیانی وەرزشی لەیاری نێوان لاوانی(هەڵۆ×سۆران) پلە یەكی كوردستان، بریاردرا بەراگرتنی یاریزان (سیروان فایەق) ژمارە(7)لەیانەی سۆران بۆ ماوەی یەك وەرز.2011-2012.
حەوتەم: راگرتنی یاریدەدەری راهێنەری یانەی شۆریجە (فەخرەدین غەریب) تا كۆتایی خولی پلە سێیەكانی كوردستان بەهۆی گوتنی قسەی ناشرین بەیاریزان.
هەشتەم: دەستنیشانكردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران، یاری نێوان (شۆریجە×دووز) لە خولی یانە پلە سێیەكانی كوردستان.