مانچیستەر یونایتد جامی قەڵغانی بەدەستهێنا

مانچیستەر یونایتد جامی قەڵغانی بەدەستهێنا
گوڵان / م.پ
دوێنێ ئێوارە هەردوو یانەی مانچیستەر یونایتد و مانچیستەر سیتی ڕوبەڕوی یەك بونەوە لە یاری جامی قەڵغانی كە یانەی مانچیستەر یونایتد جامەكەی بەدەستهێنا.
لە سەرەتادا و لە گێ/ی یەكەمدا یانەی مانچیستەر سیتی دوو گۆڵی لە یانەی مان یونایتد كردبوو لە گێمی یەكەمدا یارییەكە بەم ئەنجامە مایەوە سەرەڕای ئەوەی یانەی مان یونایتد لە گێمی یەكەمدا دوو گۆڵی لێكرابوو بەڵام هەر ئاستێكی بەرزی هەبوو .
لە گێمی دووەمدا لە دوای خولەكی 50 و یانەی مانچیستەر یونایتد لە ماوەی پێنج خولەكدا 2 گۆڵی تۆمار كرد و یارییەكە یەكسان بوو، لە خولەكەكانی كۆتایی یارییەكە لە هەڵەیەكی بەرگریكارێكی مانچیستەر سیتی هەر لە ناوەندی یاریگا نانی بەتەنیا مایەوە لەگەڵ گۆڵچی تیم هارت و توانی گۆڵی سێیەم و بردنەوە بۆ مان یونایتدد ئەنجام بدات .
Top