مێسی و سانچێز گەڕانەوە ناو مەشقەكانی یانەكەیان

مێسی و سانچێز گەڕانەوە ناو مەشقەكانی یانەكەیان
گوڵان / م.پ
یاریزانی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە " لیۆنێل مێسی " لەگەڵ یاریزان "ئەلێكسس سانچێز" گەڕانەوە مەشقەكانی یانەكەیان دوای پشوو وەرگرتن بەهۆی یارییەكانی كوپا ئەمریكاوە .
مێسی ئەمڕۆ دووشەمە بەشداری مەشقەكانی یانەكەی دەكات بەهۆی ئەوەی ناوی لە لیستی یاریزانە بەشداربووەكانی یاری هەفتەی داهاتووە بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید .
مێسی كاری بۆ كێش دابەزاندن دەكرد لەگەڵ ڕاهێنەرەكەی خۆی "خوانخۆ براو" پێش ئەوەی پشوو وەرگرێ چەندین ڕاهێنانی جەستەیی ئەنجام دابوو و چەند ڕاهێنانێكی تایبەتی كردبوو بۆ ئەوەی كێشی دابەزێنێت .
جێگای ئاماژە پێدانە لە 14 ی ئەم مانگە لە جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید لە یاری چوون ڕوبەڕوی یەك دەبنەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئینجا دوای 3 ڕۆژ لە كامپنو لە یاری گەڕانەوە بەیەك دەگەن .
Top