ناجح حمود: زیكۆ چاوەڕێی ڤیزا دەكات بۆ ئەوەی بێتە بەغدا

ناجح حمود: زیكۆ چاوەڕێی ڤیزا دەكات بۆ ئەوەی بێتە بەغدا
ناجح حمودی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد هەموو رێوشوێنەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ زیكۆی بەرازیلی بۆ وەرگرتنی مەشقی هەڵبژاردەی عێراق كۆتایی هاتووە و تەنیا ئەوە ماوە زیكۆ ڤیزا وەربگرێت بۆ ئەوەی بگاتە بەغدا بۆ ئیمزاكردنی گرێبەستەكەی.
حموود روونی كردەوە بوونی پشووی رۆژانی هەینی و شەمە لە فەرمانگە حكوومییەكانی عێراق پێدانی ڤیزای بەو راهێنەرە دواخستووە.
حموود گوتی پێویستیمان بەوە هەیە زیكۆ زوو بگات و گرێبەستەكەی ئیمزا بكات بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانی بكات، چونكە هەڵبژاردەی عێراق ئەركێكی گرنگی لەبەردەمدایە كە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014ی بەرازیلە.
Top