نیمار: بەرشەلۆنەم ناوێ، دەچمە ریال مەدرید
نیمار كە ئێستا بۆ یانەی سانتۆسی بەرازیلی یاری دەكات دووپاتی ئەوەی كردەوە كە دەیەوێ لە داهاتوودا بۆ یانەی ریال مەدرید یاری بكات، بەڵام وادەی چوونە ریزی ئەو یانەیەی ئاشكرا نەكرد.
نیمار لە لێدوانی بۆ رۆژنامەكانی بەرازیل گوتی یاری بۆ ریال مەدرید دەكەم.
ئەو هێرشبەرە روونی نەكردەوە كەی وادەی چوونیەتی بۆ یانەی ریال مەدرید، بەڵام لە بەرامبەر بایەخ پێدانی یانەی بەرشەلۆنەدا گوتی جگە لە ریال مەدرید یاری بۆ هیچ یانەیەكی تر ناكەم.